هەواڵگری چەند فڕۆشیارێکی چەک دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 12-09-2023, 11:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کەسانێکی دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بە چەکەوە کردووە.
    هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ بۆ بەدوداچون ب ئەوانەی بازرگانی بە چەکەوە دەکەن بەدەرلە ڕێنماییەکان دەرەنام پاش بەدوداچوون بۆ ماڵپەڕەکانی فەیسپوک توانرا چەند ماڵپەڕێک دەستنیشان بکرێت کە چەکیان بەنایاسایی فڕوشتووە.
    وتیشی تیمێکی هەواڵگری وهونەری پێکهێنرا بۆ ناسین ودۆزینەوەی ئەوماڵپەڕە ئەلکترۆنیانە و دەرەنجام ژمارەیەکیان لێ دەستگیرکرا وماڵپەڕەکانیشیان داخرا.
    هەروەها وتی تاونبارەکان دانیاننا بەکردەوەکانیان و وتەکانیان تۆمارکرا کە خاوەنی ئەو ماڵپەڕانەن و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.