وەزیری دەرەوە: کاراکردنەوەی هێڵی ئاسمانی نەمساوی هێڵی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوڕوپا دەگێڕێتەوە

سیاسی
  • 12-09-2023, 11:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دەرەوەفوئادحسین پێشوازیکرد لە گەڕانەوەی کۆمپانیاکانی نەمسا بۆکارکردن لەعێڕاق.
    لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی  هاوبەشدا فوئاد حسین لەگەڵ هاووتا نەمساویەکەی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی لەگەڵ هاووتا نەمساویەکەی چەند بابەتێکی تاووتوێکردووە لەوانە پەیوەندی سیاسی نێوان هەردوو وڵات و کارکردنی کۆمپانیاکانی نەمسا لەعێڕاق و گێڕانەوەی کارکردنی هێڵی ئاسمانی نێوان هەردو ووڵات.
    وتیشی هێڵی ئاسمانی نەمسا بۆ عێڕاق زۆر گرنگە چونکە بە ئەوڕوپا ڕاستەوخۆ دەمانبەستێتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دەستووری عێڕاقی ڕێگەنادات کە لەعێڕاقەوە دەستدرێژی بکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ.
    فوئاد حسین ڕوونیکردەوەکە پەیوەندیەکانی عێڕاق لەگەڵ ئێران بەهێزەو دەرفەت نادات کە توندوتیژی سەرهەڵبدات وئاماژەشی بەوەکرد کە ڕێکەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ نەمسا مانای هێنانی هێزی بیانی نیە بۆ عێڕاق وتەنها لایەنی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و هاوکاری دەگرێتەوە.