بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف و پەڵە هەوردەبێت، کەچی لە باکوور ساف و نیمچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت.
بەیاننامەی کەشناسی وتیشی کە ڕۆژی پێنجشەممە ساف و خۆڵاوش دەبێت وپلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست چەند پلەیەک دادەبەزن .
ڕۆژی هەینیش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوەڕاست ولە باکوور جەندپلەیەک دادەبەزن.
ڕۆژی شەممەش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە لەناوچەکانی ناوەڕاست بەڵام لە باکوورو باشوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.