بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوەكەی بۆ داڕشتنی پلانێكی ستراتیژیی ڕیشەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو ڕاگەیاند و وێڕای ئاشكراكردنی گۆڕانكارییە وەزارییەكانی داهاتوو، دووپاتیكردەوە كە حكومەت بیر لە دامەزراندنی دەزگایەكی سەربەخۆ دەكاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.