ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی ڕاسپاردەكانی دوایین كۆبوونەوەی تایبەت بە كاركردنی دەروازە سنوورییەكان لە هەرێم دەكات

سیاسی
  • 11-09-2023, 20:24
  • +A -A

     بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی ڕاسپاردەكانی دوایین كۆبوونەوە سەبارەت بە كاری دەروازە سنوورییەكانی هەرێم كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابوری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دەرەوە سەرۆكایەتی خولی بیست و حەوتەمین خولی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت، وەزیری پلاندانان، وەزیرانی دارایی، بازرگانی و كشتوكاڵ، پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەرپرسی دەسەڵاتی نیشتمانی وەبەرهێنان، سەرۆكی دەستەی دراوەكان، ڕاوێژكارانی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و یاسایی و یاریدەدەری وەزیری نەوت.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەنجومەنەكە میوانداری سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ستراتیژی و سەرۆكی هەردوو دەستەی گشتی بۆ گومرگ و باج و نوێنەری فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق كرد ، بۆ گوێگرتن لە ڕاپۆرتی لیژنەی پێكهێنراو سەبارەت بە كۆكردنەوەی بڕی باج و ڕێگاكانی بڵاوكردنەوەی كلتوری باج و سنوورداركردنی خۆدزینەوە لە باج.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە : هەروەها ئەنجومەنەكە میوانداری شاندی هەرێمی كوردستانی كرد بە نوێنەرایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاوێژكاری وەزارەت، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و یاریدەدەرەكەی، هەروەها سەرۆكی دەستەی بەندەرەكان لە حكومەتی فیدراڵی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی پەیوەست بە كاری دەروازە سنوورییەكان لە هەرێم.
     لە درێژەی قسەكانیدا سەبارەت بە پرسی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە، ئەنجومەن پێشنیاری كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران كە كۆنووسی ئەو لیژنەیەی كە بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی پێكهێنراوە پەسەند بكات، بەو مەرجەی دەسەڵاتی وەبەرهێنانی نیشتمانی دیاری بكات و سەرچاوەكانی دارایی ناوخۆیی و دەرەكی.