سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سعوودی دەکات

سیاسی
  • 11-09-2023, 20:17
  • +A -A

    هه‌ولێر\INA

    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مسرور بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سعوودی كرد.

    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ۆركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندڕاوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ تێیدا هاتووه‌،ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سعوودی بە سەرۆکایەتی سەعد ئەلشەهرانی بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە کرد . 

    لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی لە بواری برەودان بە وەبەرهێنانی سعودی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا .
    سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و سعوودیە، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە خستەڕوو.
    بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی، خواستی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا.