هه‌ولێر/INA
ئه‌مڕۆدووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌روكی هه‌رێمی كوردستان به‌جیا ڵه‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له بالیوزی ئه‌مه‌ریكا و باڵیوزی ئیران له عێراق كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندڕاوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه تێیدا هاتووه:پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/9/11 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و شانديكى ياوه‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تايبه‌تى پرسى بودجه و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه له‌نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، به شێوه‌يه‌ك مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكات و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات بپارێزێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له گرنگيى جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق كرده‌وه وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ده‌بێ وه‌ك هه‌رێمێكى فيدراڵى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت و به‌رده‌واميى كێشه و ناكۆكی له‌نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، له به‌رژه‌وه‌نديى وڵات‌دا نييه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و دابينكردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ياسا و ڕێككه‌وتنه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرده‌وه.
ده‌رفه‌ته‌كانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى و ناوخۆيى و به‌هێزكردنى كه‌رتى تايبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئێزدييان و گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى باسى له بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق، جه‌ختى له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كانى له گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له يادى عاشوورا و چلەی ماتەمینی ئیمام حسێندا.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.