بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر خێراكردنی یاسادانانی یاساكانی ماددە هۆشبەرەكان و دژە تیرۆر و پێداچوونەوە بە یاساكانی پێشوو و گونجاندنیان بە شێوەیەكی دەستووری كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : مەندەلاوی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كرد بە ئامادەبوونی ڕێبوار هادی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامەكانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گرنگترین ڕەشنووسی یاسا و پێشنیارەكانی لەژێر یاسادانان.
ئاماژەی بەوەشكرد : نوێنەری یەكەم ئاڕاستەی خێراكردنی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەمارییەكان كرد چونكە پێویستییەكی بەپەلە هەیە بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە چارەسەركردنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و سنوورداركردنی گەشەكردنی و لەگەڵ گرنگیدان بە دیاریكردنی دەسەڵاتی هەر لایەنێك بەپێی سروشتی كارەكانی، جگە لە تەواوكردنی زیادكردنی پێشنیارەكانی پێویست سەبارەت بە یاساكە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ئەوەی هەروەها بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكەوە و جەخت لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە یاساكانی پێشوو دەكاتەوە و بەپێی دەستوور بیگونجێنن.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : جێگری یەكەم لیژنەی یاسایی بە بڕبڕەی پشتی كارەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران وەسف كرد، كە تایبەتە بە داڕشتنی یاسایی سەرجەم پڕۆژە یاساكان كە ئاراستەی لیژنەكانی پەرلەمان دەكرێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە لیژنەكە بەرپرسیارێتی گەورەی لە ئەستۆدایە كە پەیوەندی بە پاڵپشتیكردنەوە هەیە و كاری لیژنەكانی دیكە لە داڕشتنی دەقی یاسادانان.