ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی سێشەممە دوادەخات

سیاسی
  • 11-09-2023, 19:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    لە دانیشتنەكەیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆمەڵێك ڕەشنووسی یاسای تەواو كرد.
    بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: كە ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای تەندروستی دەروونی تەواو كرد، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای تۆماركردنی لەدایكبوون و مردن ئەنجامدرا.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بەو فەرمانبەرە تەواوكرد، جگە لە كۆتاییهێنان بە ڕاپۆرتێك و گفتوگۆكردن لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاوكات لە دانیشتنەكەدا  تەواوكردنی خوێندنەوەی یەكەمی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن لەسەر ڕەشنوسی یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی  فەرمانبەران تەواو كردووە .