بەدواداچوون - INA
ئایەتوڵڵا خامنەئی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ئەمڕۆ دووشەممە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكوومەت و گەل و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەربڕی بۆ ئەوەی لە چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت) بۆ سەردانكەرانیان دابین كرد.
خامنەئی وتی: سوپاسی گەلی عێراق دەكەم بۆ پێشوازی گەرم و میواندارییان لەسەر چلەی بۆ ئەوان ئاسان نییە كە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا زیاتر لە 22 ملیۆن سەردانیكەر وەربگرن و میوانداری بكەن و هەرچییەكیان هەیە بیبەخشن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ووتیشی: سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی خوشك و برایان و بەرپرسانی عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكەم و زۆر سوپاسگوزاری هێزەكانی پۆلیسی عێراقم بۆ هەموو ئەو شتانەی كە دابینیان كردووە ئەمە زۆر بەنرخە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات