بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ،لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری تیمی دانوستانکاری حکومەتی فیدراڵی کرد ، لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بودجە.
"جەمال کۆچەر " ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمان میوانداری تیمی حکومەتی فیدراڵی کرد کە دانوستانیان لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بۆ جێبەجێکردنی بودجە.
کۆچەر ووتیشی:- تیمەکەی حکومەتی فیدراڵ دیدگای خۆی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو بە ژمارە کە پەیوەستە بە بودجە،هەروەها بەشداری پەرلەمانتاران لەبارەی ڕوونکردنەوەی هەندێک ژمارە و دەقی ناڕوون کە لەلایەن لیژنەی دانوستانکارەوە خراوەتەروو.
وەک کۆچەر ئاماژەی پێدا:- کۆبوونەویان لەگەڵ تیمی دانوستانکار بەردەوام دەبێت تاوەکو چارەسەری پرسەکە دەکرێت.