بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە،ڕایگەیاند:- کە سبەی وەزیری دەوڵەتی میرنشینی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو سەردانی بەغدای پایتەخت دەکات.
"سەحاف" بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-سبەی سێ شەممە "خەلیفە شەهین مەرار" وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدای پایتەخت.
سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد:- وەزیری دەوڵەتی ئیمارات لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ "فواد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.