بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی کوتلەی دەوڵەتی یاسا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکانی کوتلە پەرلەمانییەکان کرد بۆ دەرکردنی یاسا گرنگەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان، ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی تەقەدوم ، پێشوازی لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی کوتلەی دەوڵەتی یاسا کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی وڵات تاوتوێ کرا و کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە کارەکانی ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەرلەمیانی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی و هەوڵی کوتلە پەرلەمانییەکان کرا بۆ دەرکردنی یاسای گرنگەکان، کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامە و داواکاری هاوڵاتیان .