بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە "باسم عەوادی"وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند :- کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان سوودێکی ئابوری گەورەی بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
"عەوادی" لە تویتێکدا لەسەر ماڵپەڕی x کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاندووە، “عێراق پێشوازی لە هەموو ئەو پڕۆژانە دەکات کە نزیک دەبنەوە لە ڕێڕەوی نێودەوڵەتی ، کە بریتین لە پڕۆژەی باکور-باشوور کە دەچێتە ناو ئێرانەوە، هەروەها ئەو پڕۆژەیەی کە دەچێتە ناو سعودیە و ئوردن، هەروەها پڕۆژەی پشتێن و ڕێگا کە دەچێتە ناو ئێران و تورکیاوە، کە ئەم پڕۆژانە پێکەوە پەیوەندی ئابووری و گرنگی ناوچەکەمان بەرز دەکەنەوە کە تەواو دەبێت.
ووتشی:- پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان جەوهەری دەبێت و لەگەڵ ئەم پڕۆژانەدا یەکدەگرێتەوە و لەڕووی تێچوونەوە کەم و لە دوورییەوە نزیکە و سوودێکی ئابووری گەورری بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.