بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی خۆڵ و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- کە بۆ سبەینێ سێشەممە ڕەوشی شوهەوای وڵات،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،لەناوچەکانی باکووری وڵاتیش ئاسایی دەبێت و ئاسمان لە ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەک پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو .
بەیاننامەکەی دەستەی کەشناسی ئاماژە بەوەشداوە :- کە کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ و دۆخەکە ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،بەڵام کەشوهەوای ناوچەکانی باکور لە هەندێک کاتدا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرزتر دەبێت لە چاو ڕۆژانی پێشوو .
سەبارەت هە کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات ئاسایی دەبێت،و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو کەمێک دادەبەزن، هەروەک لە ناوچەکانی باکووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
سەبارەت بە کەش و هەوای رۆژی هەینی داهاتووش ، کەش و هەوا دادپەروەرانە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور،هەروەها لە بەشی باشووری وڵاتیش کەمێک نزمتر دەبێت لە چاو ڕۆژنی پێشوو.