بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،سەنتەری میدیای بە ژمارە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای کارەکانی پەرلەمانی بە شێوەیەکی دیجیتاڵی ڕاگەیاند.
"موهەند حەبیب سەماوی "سەرپەرشتیاری گشتی سەنتەرەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەپێ داتاکانی سەنتەری میدیای بەژمارە (DMC) کە پەیوەستە بە فەزای دیجیتاڵی و یاسادانان لە عێراق و لەناو ئەویشدا چاودێریکردن و شیکاری بۆ هەموو ئەو شتانە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ئەندامەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەمجام دەدرێت.
وەک لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێدراوە:- سەنتەرەکە لەسەر دوو ڕێڕەو دامەزراوە، یەکەمیان پەیوەندی بە یاساکانی پەیوەست بە جیهانی دیجیتاڵییەوە هەیە، دووەمیان لە دەوری ئەو یاسانە دەسوڕێتەوە کە ڕەهەندێکی ژماریان لە وردەکارییەکانیاندا لەخۆگرتوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هەڵسەنگاندنە ئامانجی پێوانەکردنی کارایی و کاریگەریی هەوڵەکانە بۆ مەسەلەی یاسادانانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیا و زانیارییە لە گەیشتن بەو ئامانجانەی کە لە بواری دیجیتاڵیدا دانراون.
روونیشی کردۆتەوە:- کە سەنتەرەکە هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتێکی لەو شێوەیە دەردەکات بە مەبەستی ئەوەی ڕۆشنایی بخاتە ڕوو لەباری ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران چی لەم بارەیەوە دەکەن.