بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"دادگای تاوانەکانی نەینەوا، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد کە بەشداری لەکردەوەکانی تیرۆرستان کردوە دژ بە هێزە ئەمنییەکان.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- ئەو تیرۆریستە تەقەمەنی داناوەتەوە بە کاروانی هێزە ئەمنییەکان لە قەزای "بەعاج"ی سنوری پارێزگای نەینەوا، ئەوە جگە لەوەی چەند پۆستێکی لەماوەی کارکردنی لەگەڵ چەتەکانی داعش بەڕێوەبردوە ،هەروەک بەشداربووە لەگەڵ چەتەکان لە داگیرکردنی شاری موسڵدا.
روونیشیکردۆتەوە:- کە ئەو تیرۆریستە بەرپرسی لە فەرمانگەی عەشیرەتەکان بووە ، دواتر دژی هێزە ئەمنییەکان و چەکیان هەڵگرتوە و بەجلوبەرگی تایبەت لەگەڵ باندە تاوانکارییان بەشداری چەندین تاوانی کردوە.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات