بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، جەختی لە جێبەجێکردنی خێرای فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی تاوانباران کردوە ، لەوبارەیەشەوە ڕێنمای ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانی کرد بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی پێشهات و گۆرانکارییەکانی مانگانەی سەرجەم بەش و پێکهاتەکانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریکاری کاروباری پۆلیس و هەواڵگری و کادیرانی پێشکەوتوو لە وەزارەت.
بەپێی بەیاننامەکە "شەمەری" جەختی لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و کەمتەرخەم نەکردن لە دەستگیر کردنی تۆمەتباران کردەوە و ڕێنمایی لەوبارەیەوە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد لە هەندێک ناوچە.
هەروەک ستایشی ئەو پارێزگارانەی کرد کە ڕێژەی تاوانیان تێدا کەمبووەتەوە لەوبارەیەوە بڕیاریدو هەڵسەنگاندن بۆ کاری بنکەکانی پۆلیسی بکرێت، و ئەوان ڕۆڵی ئەمنی خۆیان دەگرنە ئەستۆ ستایش بکرێن.