بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان داوای هەماهەنگی زیاتری پەرلەمان کرد لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "مەندەلاوی " پێشوازی لە وەفدی ئەنجومەنی شورای سعودیە کرد، بە سەرۆکایەتی "ئیبراهیم بن محەمەد قەنناس" کە بە ئامادەبوونی "شەعلان کەریم " سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراق و سعودیە لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران "حسێن عەرەب" عامر فایز" و "عەبدولعەزیز شەمەری" باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە عێراق بەرێوەچوو .
"مەندڵاوی" جەختی لە "قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برا کردەوە ، کە پێویستی بە بەهێزکردن لە سەرجەم ئاستەکاندا کردەوە بە تایبەت لە ڕووی وزە و ئابووری و وەبەرهێنان و ئاسایش و کشتوکاڵ و حەج .
هەروەک مەندەلاوی رایگەیاند :- بە سودوەرگرتن لە پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەسەر ئاستی یاسادانان، و چالاککردنی ڕۆڵی لیژنە دۆستایەتییە هاوبەشەکان،هەروەها گرنگی هەماهەنگی زیاتری پەرلەمانی لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان و کارکردن بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی هاوبەش .