بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی یاساکانی پەیوەست بە بەرنامەی حکومەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەسیاسیەکانی پەرلەمان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەن، بۆ تەواوکردنی ئەو ڕەشنوس و یاسایانەی کە لەپەرلەمان تایبەت و پەیوەستن بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت.
هەروەک جەختیکردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا.