لە كۆی (12) ملیۆن (10) ملیۆن كارتی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراقدا دابەشكراون

  • 3-05-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاكان تەواوكراوە، رێژەی دابەشكردنی كارتی دەنگدانیش گەیشتوەتە %71 لای خۆیەوە موعتەمەد موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە لە پارێزگای نەجەف بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەی بوو، رایگەیاند:"كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستی و هونەرییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا تەواو كردووە". وتیشی " لە كۆی (12) ملیۆن (10) ملیۆن كارتی دەنگدان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراون بە رێژەی %71ی كۆی دەنگدەران لەسەرتاسەری عێراقدا".