عێراق و ئیتاڵیا تاوتوێی تەواوکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە یاسایی و دادوەرییەکان دەکەن بۆ ڕادەستکردنەوەی سزادراوان

سیاسی
  • 9-09-2023, 21:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە" خالد شوانی " وەزیری داد ، لەگەڵ "ماوریتسیۆ کریکانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا، ڕەشنووسی ڕێککەوتنە یاسایی و دادوەرییەکانی بۆ  ڕادەستکردنەوەی سزادراوانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
    وەزارەتی دادی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "خالید شوانی " وەزیری داد لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە "ماوریتسیۆ کریکانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
    وەک لەبەیاننامەکەدا هاتووە:- هەردوولا تاوتوێی تەواوکردنی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی یاسایی و دادوەرییەکانیان کردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی سزادراوانی نێوان کۆماری عێراق و ئیتاڵیا.
    بەپێی بەیاننامەکە ، شوانی رایگەیاندوە:- کە ئیرادەی حکومەتی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی مەلەفە یاساییەکان و داوای یاسایی دەرەکی لە ئیتاڵیا بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتە
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا "هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی دادی لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان هەردوولا بەرز نرخاند و جەختیکردەوە لەسەر ویستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا.