بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی گەندەڵی زیاتر لە نیو ملیار دیناری لە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە پارێزگای دیوانیە ئاشکرا کرد و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەو گەندەڵییەشی راگەیاند.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە تیمێکی بەدواداچوون و وردبینی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون لەسەر بنەمای زانیاری لەسەر بوونی دۆسیەی گەندەڵی پارە لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی دیوانیە.
هەروەک ئاماژەی پێدراوە :-دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وردبینییەکان کە لەلایەن تیمەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دیوانیە ئەنجامدراون،دەرکەوتووە کە گەندەڵییەک بەبڕی (544) ملیۆن دینار ئەنجامدراوە.
روونیشکراوەتەوە :- ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر وردەکاری ئەو هەڵمەتە ئامادەکراوە،لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (315)ی یاسای سزادان، و پێشکەشکردنی راپۆرتەکە لەگەڵ تۆمەتباران، بۆ بەردەم دادوەری لێکۆڵێنەوە، بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی تۆمەتبارەکان.