ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران جولەیەکی حکومەت ئاشکرادەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارەی دزراوی عێراق لە دەرەوەی وڵات

سیاسی
  • 10-09-2023, 19:24
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ،هەوڵێکی فەرمی حکومەتی ئاشکرا کرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی عێراق کە لە دەرەوە دزراون، جەختیشی لەوە کردەوە کە پەیوەندیکردنی عێراق بە گروپی نێودەوڵەتی “ئاگمۆنت” ئاسانکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر داهاتی دزراو، سپیکردنەوەی پارە،و پارەدارکردنی تیرۆرستان.
    "مەزهەر محەمەد ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: مادەی 14 لە یاسای وەرگرتنەوەی پارە ژمارە 7ی ساڵی 2019 حکومەتی پابەند کرد، کاتێک ڕێککەوتنی وەبەرهێنان یان ئابوری لەگەڵ هەر وڵاتێک ئەنجام دەدات و پارەی بۆ عێراق تیایدا هەبێت، بیخاتە ناو بڕگەکانی یاسای وەرگرتنەوەی پارە،لەوانەش ئەو پارانەی کە دوای ساڵی 2003 بەهۆی گەندەڵی ئابووری و داراییەوە براونەتە دەرەوە.
    ڕاشیگەیاند:- ماددەکە خراوتە بواری جێبەجێکردنەوە،جا چ لە ڕێگەی سیاسەت و ڕێکارەکانی سندوقی وەرگرتنەوەی پارە خۆی بێت یان رێکارەکانی دیکە لە دەستەی دەستپاکی، بەهۆکاری ئەوەی کە "عێراق ئەندامێکی کارای ڕێکخراوی چالاکی دارایی نێودەوڵەتییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فرەلایەنە کە یارمەتی وڵاتانی ئەندام دەدات لە هەماهەنگی هەڵمەتەکانی  بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر بە شێوەی جیاواز  لە ڕێگەی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە بانکی ناوەندی،کە بەشێکی گرنگە و بنەمایە  بۆ هاوکاری نیشتمانی و نێودەوڵەتی لەسەر پرسی وەرگرتنەوەی پارە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- هەوڵێکی فەرمی بەردەوام هەیە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق، بەتایبەتی لەڕێگەی سیستەمی دادوەری عێراق و پەیوەندییەکانی دیپلۆماسی دەرەوەی عێراق، کە بەڵگەی پێویست لەسەر پارەی تاڵانکراوانی وڵاتەکەمان پێشکەش دەکات.
    ساڵح لە درێژەی قسەکانیدا وتی:- جگە لە ڕۆڵی کاریگەری مادەی 14 لە یاسای سندوقی بوژانەوەدا،هاوکاریی جددی و بەردەوام لە نێوان عێراق و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی پارە لە ڕێگەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    ڕوونیشیکردەوە:- کە عێراق بۆ ئەمساڵ پەیوەندی کردوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی گرووپی(ئاگمۆنت)،کە گروپێکە  167 وڵات ئەندامە تێیدا و کاردەکات بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر داهاتی تاوانکاری وسپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر  له سەر ئاستی نێودەوڵەتی لەڕێگەی فەرمانگەی دژە سپیکردنەوەی پارە بە تۆڕێکی پەیوەندی پارێزراو لەگەڵ وڵاتانی جیهان، کە چاودێری جوڵەی پارە لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکات ورێکاری پێویست دەگرێتەبەر لەسەر  لێکۆڵینەوەی دارایی بۆ ئەوەی ببێتە هۆی وەرگرتنەوەی پارە و سەروەت و سامانی دزراو نایاسایی.