بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی هەمواری پێویست لە یاسای كۆمیسیۆنی دەستپاكی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و ستافی پێشكەوتوو لە كۆمسیۆن بە ئامادەبوونی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : تاوتوێی میكانیزمی كاری كۆمیسیۆنی دەستپاكی كرا، هەروەها پێداچوونەوە بە پێشكەوتنی كارەكانی و دوایین چالاكییەكانی كرا، هەروەها ڕێگاكانی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كە بەشدارن لە بەهێزكردنی ڕۆڵی چاودێریكردنی، و هەماهەنگی نێوان لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان و كۆمسیۆن وجگە لە ژمارەیەك دۆسیەی كە لە كۆبوونەوەكەدا باسكراون و پێویستیان بە بەدواداچوون هەیە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە.
وتیشی : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی بەردەوامبوون كرا لەگەڵ هەمواركردنەوەی پێویست بۆ یاسای دەستەی دەستپاكی كاریگەر كە بەم نزیكانە دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران كە پاڵپشتی ڕێوشوێنەكانی دژە گەندەڵی دەكات، پاڵپشتی كارەكانی كۆمسیۆن دەكات، ئامرازەكانی چالاك بكات و تواناكانی زیاد بكات لە ئەنجامدانی ئەو ئەركانەی پێی سپێردراوە.