سه‌رۆك كۆمار نامه‌یه‌كی ماته‌منینی و دڵنه‌وایی بۆ پاشایی مه‌غریب ده‌نێریت

سیاسی
  • 10-09-2023, 15:11
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نامه‌یه‌كی ماته‌مینی و دڵنه‌وایی ئاراسته‌ی پاشا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م پاشایی مه‌غریب كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌قوربانیانی بومه‌له‌زره‌كه‌ی دوێنێ كه‌چه‌ند شارێكی ئه‌م وڵاته‌ی گرته‌وه‌.

     ره‌شید له‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌یدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ نووسیویه‌تی: به‌غه‌م و كۆڤان وداخ وپه‌ژاره‌وه‌ چاودێری هه‌واڵی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاره‌كانی مه‌غریبمان كرد كه‌بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بێ گوناحان.

     هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و كه‌س و كاری قوریانیان و لێقه‌وماوان ده‌كه‌ین، وهیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.