بەغدا - INA / ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە نەخشەی بەستنەوەی هێلی ئاسنی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ڕاگەیاند، ئاماژەی بە وادەی تەواوكردنی دیزاینەكانی بەشی یەكەمی پڕۆژەكە كرد، هاوكات سێ مەرجی بۆ پەیوەندی هێڵی ئاسن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە چوارچێوەی ڕێگای گەشەپێدان دانا.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە مەیسەم عەبدولسافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ لێكتێگەیشتنێك لەبارەی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسن لەگەڵ وڵاتانی كەنداو نییە، هەموو دیزاینەكان و لێكۆڵینەوەكانی ئیمكانات لە چوارچێوەی قۆناغی یەكەمدا پەیوەستە بە پەیوەندی هێڵی ئاسن لەگەڵ توركیا ، وەك چۆن رێڕەوە بەرەو ئەوروپا و ئەمەش لە بەڵگەنامەكانی لێكۆڵینەوەی كۆتایی ئیمكانیاتدا هاتبوو.
ڕوونیشیكردەوە: لە ئێستادا بەستنەوەی هێلی ئاسن ڕێگای گەشەپێدان تەنها لەگەڵ توركیادایە بەرەو ئەوروپا، بەڵام لە ئەگەری تەواوبوونی دروستكردنی بەندەری فاو و هێڵی گەشەپێدان، هەروەها لە ئەگەری ئەوەی لەوێدا توانای زیادەی بەندەری ئوم قەسر و فاو، چوارچێوەی بەستنەوەی هێڵی ئاسن بە وڵاتانی دراوسێ لەبەرچاو دەگیرێت، نەك تەنها لەگەڵ سعودیە، بەڵام چەند وڵاتێك هەن كە دەیانەوێت لە ڕێگەی بەستنەوەی هێلی ئاسن لەگەڵ عێراقدا پەیوەندی بكەن لە چوارچێوەی ڕێڕەوی پەرەپێدان.
ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە قۆناغی یەكەمی دیزاین و پشكنینی خۆڵ، هەروەها كە تەواوكردنی بەشی یەكەمی دیزاینەكان لە ماوەی یەك ساڵدایە، دوای ئەوەش دەست دەكرێت بە ڕەوانەكردنی تەندەرەكان كاتێك دیزاینە كۆتاییەكان تەواو دەبن بۆ هەر بەشێكی ڕێگای گەشەپێدان، جا بۆ هێڵی ئاسن بێت یان ڕێگاوبانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی كۆتایی تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، وەك لە توێژینەوەی كۆتایی ئیمكاناتدا دەركەوتووە، تا ساڵی 2028 بۆیە پڕۆژەكانی ڕێگای گەشەپێدان، چ ڕێگای ئاسنین و چ ڕێگای وشكانی دەبێت بە هاوبەشی لەگەڵ كارپێكردنی راستەقینەی تەواوی بەندەری فاو.