بەغدا - INA
دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، بەشی بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە لیستی مانگانەی بومەلەرزەزانی عێراق و ناوچەكانی دەوروبەری بڵاوكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لە مانگی ئابدا 8 بوومەلەرزەی تۆماركردووە.
بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە عەبدولعەزیم ساعدی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: لیستی بومەلەرزەیی بڵاوكراوەتەوە، بەو پێیەی ڕوانگەكانمان (19) بوومەلەرزەیان تۆمار كردووە، كە (12) بومەلەرزەیان تۆماركراوە لە ناوخۆی عێراق و ناوچەكانی دراوسێ و حەوتەكەی دیكەش لە ئێران و توركیا و سوریا بوون.
هاوكات بەڕێوبەری بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی سەمیرە ڕەزا خەڵەف ڕوونیكردەوە : لە ڕاپۆرتی هاوپێچدا ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەبارەی چالاكییە بومەلەرزەییەكان لە عێراق و ناوچەكانی دراوسێ و شوێنەكانی چڕبوونەوەی بۆ مانگی ئابی 2023 لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ڕاپۆرتەی هاوپێچ كراوە ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەبارەی چالاكییە بومەلەرزەییەكان لە عێراق و ناوچەكانی دراوسێ و شوێنەكانی چڕبوونەوەی بۆ مانگی ئابی 2023 لەخۆگرتبوو و چڕبوونەوە لە ناوخۆی عێراق لە (دیالە، بەسڕە، سلێمانی، میسان) بووە.