كۆمسیۆن: تیروپشكی ژمارەی كاندیدەكان به‌ئاشكرایی دەبێت

ناوخۆ
  • 10-09-2023, 12:59
  • +A -A

    بەغدا -  INA-   نور زەیدی
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پشتڕاستی كردەوە كە تیروپشكی ژمارەی كاندیدەكان بە ئاشكرا دەبێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە هێشتا ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان وەكو وادەی دیاریكراو.
    جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەی كۆمسیاران زۆرێك لە پەیڕەو و ڕێنمایی و ڕێكارەكانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن پەسەند كرد، لەوانەش پەیڕەو و ڕێكارەكانی قۆناغی بەهێزكردنی تۆماری دەنگدەران، ئەو ڕێنماییەكان بۆ تۆماركردنی پارتەكان و هاوپەیمانی و كاندیدەكان و سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و سیستەمی سكاڵا و تانەدان جگە لە پەسەندكردنی زۆرێك لە سیستەمی تەكنیكی و یاسایی كە دەچنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە.
    جەختی لەوە كردەوە: هێشتا كارەكان بەردەوامن، بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە بەرواری دیاریكراودا، كە هاوتایە لەگەڵ 18ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیروپشكی ژمارەی كاندیدەكان ئاشكرا دەبێت، بەو پێیەی كاندیدەكان و هاوپەیمانی و حزبەكان و سەرەكانیان و هەموو شتێك كە پەیوەندی بە پرۆسەی تیروپشكەوە هەیە ئامادە دەبن، بۆیە تیروپشكێكی گشتییە.
    كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 13ی ئەیلول وادەیەكی بۆ ئەنجامدانی تیروپشكێك بۆ ژمارەی كاندیدەكانی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان و كاندیدی تاكەكەسی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریكردووە.