بەغدا - INA
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لیوا عومەر وائیلی ئەمڕۆ یەكشەممە كردنەوەی یەكەی كۆنتێنەرەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكە گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئەمنی و سەلامەتی هاووڵاتیان و گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری بەردەوام .
وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یەكەی كۆنتڕۆڵی كۆنتێنەرەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراوەتەوە، كە بەشدار دەبێت لە چاودێریكردنی كۆنتێنەرەكان و بە ئامانجگرتنی باری مەترسیداری جیهانی بە پشتبەستن بە شیكاریی ئەو نیشاندەرانەی مەترسی كە لە بەڵگەنامەكانی كەشتیوانیدا دەبینرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: كردنەوەی پڕۆژەی چاودێریكردنی كۆنتێنەرەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان لە عێراق، هەروەها گەشەسەندنی ئابووری بەردەوام بەدەستدەهێنێت، ئاماژەی بەوەشكرد پڕۆژەكە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی چالاكانە دەكات بۆ ڕێگریكردن و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان كە وڵاتەكە دەكەنە ئامانج.
وائیلی ڕایگەیاندووە: ئەو پڕۆژەیە هەنگاوێكە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەكانی قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و كاڵا قەدەغەكراوەكان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی دەستكاریكردنی بابەتە پەیوەندیدارەكان بە ئابووری وڵات و ئاسایشی كۆمەڵایەتی.