بەغدا - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ یەكشەممە لەناوبردنی تیرۆریستێك و دوو قاچاخچی ماددەی هۆشبەری لە دوو پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست، مفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، یەكێكیان دەستگیر كرد لەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی دۆسیەی تیرۆر، و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (1/4) تیرۆرە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش سلێمانی، ئاماژە بەوە دەكات كە هەموو ڕێكارێكی یاسایی پێویست لە دژی گیراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیوانییە سەر بەهەمان بەڕێوبەرایەتی توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری دیوانیە دەستگیربكەن و مادەی هۆشبەر و كەلوپەلی مادەی هۆشبەر و دەمانچەیەكیان پێبووە و دەست بەسەر كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراودا گیراون و بەپێی بڕگەكانی مادەی 28ی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.