كەش و هەوای عێراق: باران و دابەزینی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا

ناوخۆ
  • 10-09-2023, 10:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا دەكات.
    بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: كە كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە روون دەبێت و پلەكانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا كەمێك دادەبەزن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست روون دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆیدا لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور روون دەبێت ولە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوادا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ناوچەی باشوور روون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن بەگشتی.
    وتیشی: كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لە ناوچەی باكووریش كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سووك كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا لە بەشە شاخاوییەكانیدا ڕەشەبا بێت، لەكاتێكدا لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا روون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن بە گشتی.
    هەروەها كەشوهەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو روون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.