بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، عێراق و قەتەر سەبارەت بە ژینگە ڕێککەوتن لەسەر ئامادەکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ژینگە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :- ئەمرۆ " نزار ئامێدی" وەزیری ژینگە ، بەئامادە بوونی "عمر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە ، جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ، بەتایبەت لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر، لە سەرجەم بوارەکاندا، لەوانەش کەرتی ژینگە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ئەم لێک تێگەیشتنە لە چوارچێوەی بەشداریکردنی وەفدی عێراق بوو لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی زریانی تۆز و خۆڵ و خۆڵبارین، کە ئێستا لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هاوتا قەتەریەکەی "فالح بن ناسر بن ئەحمەد بن عەلی ئالسانی، وەزیری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوای قەتەر.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "ئامیدی" باسی لە گرنگی وەبەرهێنان کرد لە پەیوەندی عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی واقیعی ژینگەیی عێراق و وڵاتانی کاریگەری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا، بەو پێیەی وەزارەتی ژینگەی عێراق پێی وایە بەهێزکردنی بەشداریی نێوان وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەرێنی زیاتر بدات بە ئەنجامەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لای خۆیەوە وەزیری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوای قەتەر :- شانازی حکومەتی قەتەری بە چەسپاندنی ئەم پەیوەندیانە و وەبەرهێنان لە کاری ژینگەیی و دەربڕینی قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی.
هەروەک ئاماژەی بەوەشدا بەدوای ئەوە قەتەر چالاک دەبێت بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەشوهەوا کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە بەغدا بەڕێوەدەچێت دوای ئەوەی بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن، وەزیری ژینگە نزار ئامێدی پێگەیشت.
وەزیرە قەتەریەکر جەختی لە رێککەوتن کردەوە ، لەسەر ئامادەکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و گشتگیر بۆ دروستکردنی میکانیزمێکی هاوبەش لە چوارچێوەیەکی کردەیی و سیستماتیکدا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە