بەدواداچون/ INA
ئەمڕۆ شەممە"شا محەمەد "ی شەشەمی پادشای مەغریب، بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانیانی وڵاتەکی ، سێ ڕۆژ ماتەمینی و داگرتنی ئاڵای نیشتمانی ووڵاتەکەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دیوانی پادشایەتی ئەو وڵاتەدا هاتووە:- "شا محەمەدی شەشەم" پادشای مەغریب سەرپەرشتی دانیشتنێکی تایبەتی کرد، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی دوای بوومەلەرزەکە، کە دوێنێ هەینی هەندێک ناوچەی ئەو ڵاتەی هەژاند و زیانی گەورەی مرۆیی و ماددی لە زۆر شوێندا لێکەوتەوە .
هەروەک دیوانی پادشایی ئاماژەی پێداوە:- "شا محەمەدی شەشەم " ڕێنمایدا بە ڕاگەیاندنی ماتەمینی نیشتمانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر تاسەری وڵات ، هەروەها داگرتنی ئاڵای نیشتمانی لە سەر سەرجەم باڵاخانەکانی حکومی بوەک ڕێزگرتنێک لە گیانی قوربانیان.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات