بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ وەفدی ئەنجومەنی شورای سعودیە باسی لە ڕۆڵی دیپلۆماسی پەرلەمانی کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا رایگەیاندوە:- ئەمرۆ شەممە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی هاورێیەتی سعودیە - عێراق لە ئەنجومەنی شورا بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی هاورێیەتی پەرلەمانی هاوبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران.
بەپێی بەیاننامەکە لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و رۆڵی دیبلۆماسی نێوانیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵاتی برا و گرنگی هاریکاری پەرلەمانی و هەماهەنگی و هەڵوێستیان لە ناوەندی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و ئیسلامی و عەرەبی و ئاسیایی سەبارەت بەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
هەر بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی پەرلەمانی و بەردەوامی بەمەبەستی پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراق و سعودیە لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا بکات.