سەندیکای دەرمانسازان: بەم نزیکانە هەموو جۆرە دەرمانێک بەردەست دەبێت و نرخیشیان لەسەر جێگیر دەکرێت

ناوخۆ
  • 9-09-2023, 20:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ شەممە"سەفا حسێن جەنابی" وتەبێژی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند:- هۆکاری کەمی هەندێک دەرمانی خستەڕوو،هەروەک  دڵنیایی دەدات کە بەم نزیکانە گرفتەکە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی چارەسەر دەبێت.
    وتەبێژی سەندیکاکە دووپاتیشی کردەوە  کە هەموو جۆرە دەرمانێک بەردەست دەبێت و نرخ لەسەر سەرجەم دەرمانەکان دادەنرێت.
    روونیشیکردەوە:- کە دوای ڕێوشوێنی توندی حکومەت لەسەر هێنانە ناوەوەی دەرمانی قاچاخ و ساختە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە، و سنووردارکردنی ئەو دەرمانانە  لەلایەن دەستەی پشکنین و چاودێری لە وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان بە هەوڵی هاوبەش لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان سەرجەم ئەو دەرمانانەی لەبازارەکان چاودێری توندی خراوەتە سەر بەتایبەت بۆسەر  کۆگاو  دەرمانخانەکان  هیتر، کە بەم هۆیەوە کە رێگریکردنە لە دەرمانی قاچاغ  بووەتە هۆی کەمی هەندێک جۆری دەرمان، هەروەک ئێمە پشتگیری لەم ڕێوشوێنانە دەکەین.