بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ "عەبدولعەزیز محەممەداوی" سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختیان لە گرنگی کارکردن بۆ سەرخستنی بەرنامەکانی حکومەت و گەیشتن بە ئامانجەکانی کردوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ شەممە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ "عەبدولعەزیز محەمەداوی " سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکانی وڵاتیان کردەوە،هەروەك جەختیان لەسەر بەردەوامی بەدواداچوون و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان کردەوە.