بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ناوەڕۆكی میوانداریكردنی ئەمڕۆی تەیف سامی وەزیری دارایی ئاشكراكرد، و هاوكات تەئكیدی لە باسكردنی دۆسیەكانی داهاتی نا نەوتی و تەرخانكردن بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە، و ئاماژەی بە بوونی ئاراستەیەكی نوێی حكومەت كرد سەبارەت بەو دوو دۆسیەیە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران عەتوان عەتوانی، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لیژنەكە لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆی لەسەر میكانیزمی زیادكردنی داهاتە نا نەوتییەكان و دانانی بناغەی كردەیی بۆ بەرزكردنەوەی داهاتە نا نەوتییەكان كرد، كە زیاتر لە 15%ی بودجە پێكناهێنن و ئەمەش تەحەدایەكی گەورەیە، چونكە وڵات پشت بە یەك سەرچاوە دەبەستێت، لەكاتێكدا داهاتی غەیرە نەوت جێگیرە و تووشی هەڵاوسان نابێت وەك داهاتی نەوت كە بەركەوتەی دەبێت بەهۆی هەڵاوسانی نرخەكانییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێداویستە سەرەتاییەكان بۆ سەقامگیری داهاتە نانەوتییەكان پێویستی بە فراوانكردنی كار لەگەڵ سیستمی دیجیتاڵی هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە گومرگ و باج، هەروەها پێویستە سیستمێكی باج و گومرگی جێبەجێ بكرێت بەجۆرێك ئەو داهاتەی كە بەدەست دێت ڕوون و جێگیر بێت.
جەختیشیكردەوە: لیژنەكە دەست دەكات بە ئەنجامدانی وۆرك شۆپی تایبەتمەند لەسەر ئەم بابەتە بە هاوكاری وەزارەتی دارایی و دەستەی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتی باج بۆ گواستنەوە بۆ فەزای فراوانتر و بەدەستهێنانی داهاتی دارایی گەورە.
تەئكیدیشیكردەوە: لیژنەكە گفتوگۆی لەسەر تەرخانكردنەكان بۆ هەرێمی كوردستان كرد، و وتیشی: وەزیری دارایی لە میانەی میوانداریدا ڕوونیكردەوە، حكومەتی فیدراڵی چاوەڕێی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێمە كە تا ئێستا ڕادەستی نەكراوە، جگە لەو 7 ترلیۆنەی كە ڕادەستی هەرێم كراوە لە حكومەتی فیدراڵیەوە، لەسەر حساباتەكانی دەرنەكەوت، كە زیاترە لەوەی هەرێم شایەنییەتی، بۆیە ناتوانین پارەی زیاتر خەرج بكەین و دەبێت بەپێی خەرجییە ڕاستەقینەكان خەرج بكرێت.
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ كردووە، حكومەتی هەرێمیش دەبێت ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات و ئەوەی قەرزارە بیدات، جا داهاتی نەوت لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ساڵدا بێت یان داهاتی نا نەوتی هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا، بەپێی یاسای بودجە، كە تێیدا داهاتەكان دەبێت بخرێنە سەر حسابێكی تایبەت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەكرێتەوە، وتیشی: وەزیری دارایی ڕوونیكردەوە كە هەرێم داهاتی نەوت و نا نەوتی ڕادەست نەكردووە، هەروەها حیسابەكان بۆ ئەو بڕە پارانەیان نیشان نەداوە كە بە هەرێم گەیشتووە.