INA
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكەی شەوی هەینی ڕابردوو مەغریبی گرتەوە، 300 هەزار كەسی لە مەراكش و ناوچەكانی دەوروبەری گرتەوە.
تەلەڤزیۆنی رەسمی مەغریب ئاشكرایكرد، جگە برینداران و دیارنەمان، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەیشتە 1037 كەس.
سەرچاوە پزیشكییەكانی مەغریب ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەو ژمارە هێشتا بەرز دەبێتەوە و پرۆسەی رزگاركردنی قوربانییان بەردەوامە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر دوو بەیانی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر چەند پارێزگایەكی مەغریبی گرتەوە.