بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە، نەزار ئامێدی، وەزیری ژینگە، ئامادەیی عێراقی بۆ فراوانكردنی هاوكارییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەی گۆڕانی كەشوهەوا و زریانی خۆڵ و خۆڵ پشتڕاستكردەوە.
وەزارەتی ژینگە لە راگەیندراوێكدا ، كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا، ڕایگەیاند، “نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە، بەشداریی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین كرد، بە ئامادەبوونی سەرۆكی كۆماری ئێران ، ئیبراهیم ڕەئیسی، و بەشداری نوێنەری ٥٠ وڵات و ١٥ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی، لە تارانی پایتەختی ئێران”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " وەزیری ژینگە لە كۆنفرانسەكەدا وتارەكەی پێشكەشكرد كە تیایدا بارودۆخی عێراقی باسكرد كە ڕووبەڕووی كێشەی خۆڵبارین بووەتەوە، كە كێشەیەكە لەگەڵ ڕەهەندە نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییەكانی".
بەپێی راگەیندراوەكە، نەزار ئامێدی ئاماژەی بەوەشكردووە، "حكومەتی ئێستای عێراق پرسی ژینگە و كەشوهەوای وەك یەكێك لە ئەولەویەتەكانی گرنگ لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركردووە".
ڕوونیشی كردەوە، "ئامادەكاری هەیە بۆ خشتەی گفتوگۆی ناوچەیی بە ئامانجی بەهێزكردنی ئاستی هاریكاری ناوچەیی، و كاركردن بۆ كۆكردنەوەی بیرۆكە و بەرنامەكان لە چوارچێوەی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامدا".
وەزیری ژینگە ئەوەیش وت، "ئامادەیی عێراق بۆ فراوانكردنی گفتوگۆ و هاوكاری سەبارەت بە كێشەی گۆڕانی كەشوهەوا و شەپۆلەكانی خۆڵبارین، هەروەها كراوە بێت بۆ هاوبەشكردنی داتا و شیكاری پێویست، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر پێناسەی كێشەكە بكات و ڕۆشنایی بخاتە سەر خۆی".
جەختیشی كردەوە، "عێراق زوو دەستپێشخەری كرد بۆ بەهێزكردنی كاری بەشداریی، بە واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، لە مانگی تەمموزی 2022، سەبارەت بە خۆڵبارین، جگە لە ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە و بەریەككەوتنی ئەرێنی لەگەڵ هەموو لایەنەكان و ئەو وڵاتانەی كە ئارەزووی ئەم بابەتەیان هەیە."
ئامێدی لە وتارەكەیدا رایگەیاند، "بەرنامەكان و بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامانجیان دۆزینەوەی هاوسەنگییە لە نێوان كۆمەڵگاكان و ژینگە و ئابووریدا، لە چوارچێوەی كارنامەی نێودەوڵەتی ٢٠٣٠ و ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام، كە شەپۆلەكانی خۆڵبارین پۆلێن كردووە تەحەدایەكی گەورەی جیهانییە، و پێویستی بە ڕێوشوێنی بەپەلەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی هەیە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیان”.