بەغداد/ INA
سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دوو فەرمانی دەرکرد دەربارەی ڕووداوەکانی
کرکوک و داهاتەکانی نەوتی کوردستان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی محمد حەلبووسی لێژنەی ئەمن و بەرگری ئاڕاستەکرد بە سەردانیکردنی شاری کرکوک بۆ زانینی ڕووداوەکانی ئەمدواییە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە بۆ پەرلەمان.
هەروەها حەلبووسی لێژنەی دارایی ڕانمایی کردووە بۆ میواندارێتیکردنی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی داهاتەکانی نەوت.