بەغداد/ INA
لێژنەی یاسایی پەرلەمان بڕیاری دا کە یاسای لێبووردنی گشتی بۆ پەرلەمان بنێرێت.
بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی کە لێژنەی یاسایی کۆبوونەوەیەکی سازدا بە سەرۆکایەتی ڕێبوارهادی سەرۆکی لێژنەکە وئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەکە.
وتیشی کە لەکۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای هەمواری دڵنیایی لەسەر بەرپرسیارێتی کەسی فەرمابەرانی حکومەت و کەرتی گشتی ژمارە 47 ی ساڵی 1990 تاووتوێکرا ، هەروەها باسکرا لە پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی وەرگرتنی
داواکاریەکانی یاسای ژمارە 13 ی ساڵی 2016، هەروەها تاووتوێی پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەسبەسەراگرتنی پول وپارەی گازراو و نەگوازراوی ڕژێمی پێشووتر کرا و هەمواری دووەمی نیشانەکانی ژمارە 15 ی ساڵی 2012 گفتوگۆی لەسەرکرا وڕاپۆرتی پێوێستیش لەبارەیانەوە ئامادەکرا.
بەهمان شێوەش پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی2016 تاوتوێکراو بڕیاریش درا کە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.