بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە چوار تیرۆرستی لە نەینەوا دەستگیرکردووە.
بەیاننامەی هەواڵگری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری هەواڵگری تیمەکانی هەواڵگری پاش بەدەسکەوتنی زانیاری ورد بۆسەیەکیان نایەوە بۆ ژمارەیەک داواکراو کەپاش دەستگیرکردنیان دانیان بەتاوانەکانیان نا کە ئەندامی داعشن وسەربە تیمی یەمامەو دیوانی سەربازان و ویلایەتی دیجلەو سەربازگەکانیانن وبەرامبەربەکارەکانیان پارە وەردەگرن، کەهەموویان پاشان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.