بەغداد/ INA
دژەتیرۆر ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە تیرۆرستێکی داعشی دەستگیر کردووە.
بەیاننامەی دژەتیرۆر کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان محمد شیاع سودانی و سەرپەرشتیکردنی سەرۆکی دژەتیرۆر فەریق اول ڕوکن عبدالوهاب ساعدی وپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد توانیمان تیرۆریستێکی داعش دەستگیر بکەین کە کاری ڕاگەیاندنی داعشی دەکرد و خەڵکی هان دەدا کە پەیوەندی بەداعشەوە بکەن.
هەروەها ئهو داعشە هەڵدەستا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی داعش و ڕانمایی تایبەتی بڵاودەکردەوە دەربارەی چۆنێتی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر بە بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنیەکان.