سەید حەكیم سەرەخۆشی لە قوربانیانیانی بوومەلەرزەی مەغریب دەكات

سیاسی
  • 9-09-2023, 14:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی شانشینی مەغریب كرد بۆ قوربانیانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی كە ژمارەیەك شاری مەغریبی هەژاند.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: هەستی دڵتەنگی و ئازارەكانمان لەگەڵ گەلی برای مەغریب بەسەر ناخۆشیەكانیاندا بەشدار دەكەین، لە ئەنجامی كارەساتی ئەو بوومەلەرزەیە كە ژمارەیەكی لە شارەكانی شانشینی گرتۆتەوە و بووە هۆی ژمارەیەكی زۆر لە قوربانییەكان و بووە هۆی ئاوارەبوونی خەڵكی مەدەنی و هەروەها زیانێكی زۆری بە ماڵ و پێكهاتەكان و ژێرخانی گەیاندووە.
    ناوبراو زیادی كرد: داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە مرۆییەكانی دەكەین كە فریاگوزاری پێشكەش بە ناوچە زیانلێكەوتووەكان بكەن و دەستی هاوكاری بۆ گەلی مەغریب درێژ بكەن بەم كارەساتە.