بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ڕێبەری ڕەوتی سەدری سەید موقتەدا سەدر سەرەخۆشی لە گەلی مەغریب كرد دوای ئەو بوومەلەرزەیەی كە ژمارەیەك شاری مەغریبی گرتەوە.
سەید سەدر لە تویتێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهیگرتووه" وتی: گەلەكەمان لە شانشینی مەغریبی برا، داوای سەلامەتی و سەبر و دڵنەوایی و ڕەحمەتی خوای گەورە دەكەین بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكە لە هەموو شارەكانی شانشینی مەغریب.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: خودای گەورە ئەم بەڵایە بە تۆبەكردن و نوێژ و ڕۆژوو و دووركەوتنەوە لە گوناه و كارە خراپەكان ناخۆشی بەرپەرچ دەداتەوە، بۆیە یادی خودای گەورە بكەن تا ڕەحمەتتان پێ بكات.