بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی حەشدی شەعبی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی تاڕمییە لە باكوری بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: هێزێك لە لیوای 12ی هێزەكانی حەشدی شەعبیِ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی تاڕمییە لە باكووری بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: هێزەكە دەستیپێكرد بە بەشداری هەوڵە ئەندازیارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازیی هێزەكانی حەشدی سەعبی و بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی قەڵغانەكانی دەستەی حەشدی سەعبی بۆ ئەنجامدانی ڕووپێوییەكی ئەمنی فراوان لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتی.