بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما بەردەوام بن لە دابەزین.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: كە دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە روون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا و ئاماژە بەوە دەكات بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، سەڵاحەدین ، دیالە، ئەنبار 43، دهۆك 36، كەركوك و موسڵ 41، كەربەلای پیرۆز و واست 45، نەجەف، بابل، میسان و موسەننا 46، و بەسڕە و دیوانیە 47.
ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەكشەممە كەش و هەوا باش دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی دووشەممە كەش و هەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەی ناوەڕاست، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكور و باشوور.
ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوای روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش روون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ چوارشەممەی داهاتوو كە تیایدا كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون دەبێت، هەروەها روون دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور لە ناوچەی باكور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەی باشوور.