بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئهنجوومهنی وەزیران سەرەخۆشی لە شانشینی مەغریب كرد بۆ قوربانیانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی كە ژمارەیەك لە شارەكانی گرتەوە، هاوكات ئامادەیی خۆشی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیە دەكات كە ژمارەیەك شاری مەغریبی گرتەوە، هاودەنگیی وهاوكاری حكوومەت وگهلی عێراقیش لەگەڵ شانشینی مەغریبی برادووپات دەكاتەوە.
سەرۆك وەزیران ئامادەیی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك دهربری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی دوێنێ هەینی ژمارەیەك شاری مەغریبیی گرتەوە و هەزاران قوربانی و برینداری لێكەوتەوە، هەروەها زیانی ماددی زۆریشی هەبوو.
لەنامهیهكدا كە بۆ شا محەمەدی شەشەمی مەغریب ناردووە بەپێی بەیاننامەكە هاتووە: سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕیوە، و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان، و سەلامەتی و دڵنیایی بۆ شانشینی و مەغریب وگەلەكەی دەربڕیوە.