وائیلی: دوێنێ لە ڕێگەی دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكانەوە 300 هەزار سەردانیكەر ڕۆیشتووه‌

ناوخۆ
  • 9-09-2023, 12:47
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    دەستەی بەندەرە سنوورییەكان ئەمڕۆ شەممە، ڕۆیشتنی 300هەزار سەردانیكەری دوێنێی لەڕێگەی بەندەرە ووشكانی وئاسمانی راگەیاند.
    سەرۆكی دەستەی بەندەرەكان لیوا عومەر وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران بۆ بەدواداچوون بۆ ڕۆشتنی دوایین سەردانیكەر، دەستەی بەندەرەكان بەردەوامە لە ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكان بۆ سەردانیكەران بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەكان بەجێبهێڵن و ئاماژەی بەوەشكردووە: ژمارەی ئەو سەردانیكەرانەی دوێنێ هەینی گەیشتە 300 هەزار سەردانیكەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەی بەندەرەكان و سەرجەم كادیرەكانی بەردەوامن لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران بە دابینكردنی هەموو ئامراز و ئاسانكارییەك بۆ دەرچوونی سەردانیكەرانی بیانی لە ڕێگەی دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكانەوە.
     سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لیوا عومەر وائیلی پێشتر ڕایگەیاندبوو كە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو سەردانیكەر وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە دوای ئەنجامدانی سەردانەكەی چلەكە.